سوورەتی (روم)
پێناسەیەكى ئەم سورەتە:
١- سورەتى (روم) سورەتێكى مەككى یە جگە لە ئایەتى ژمارە (١٧) حەڤدە نەبێت كە مەدەنى یە.
٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (روم) بریتییە لە (٦٠) ئایەت.
٣- سورەتى (روم) زنجیرەى ژمارە (٣٠) یە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا.
٤- سورەتى (روم) لە دواى سورەتى (ئینشیقاق) دابەزیوە.
٥- ئەم سورەتەش بە پیتە پچڕپچڕەكان دەست پێ دەكات.
٦- (روم) كە لەم سورەتەدا باسكراوە، بریتییە لە ناوى قەومێك كە لە باكورى دورگەى عەرەبی نیشتەجێ بوون.
تەوەرەكانى ئەم سورەتە:
سورەتى (روم) كە سورەتێكى مەككییە، هەروەك سورەتە مەككییەكانى تر ئامانج و مەبەستى بریتییە لە باسكردنى بابەتە عەقیدەیی و ئەوانەى كە پەیوەندیان بە بیروباوەڕەوە هەیە، وە هەروەها جگە لەوانەش باس لە كۆمەڵێك لە ئایەت و بەڵگەو نیشانە سروشتى و گەردونییەكان دەكات بۆ ئەوەى مرۆڤ زیاتر تێڕامان بكات و بیریان لێ بكاتەوەو بەهۆیانەوە باوەڕ بهێنێت و زیاتر دەسەڵات و گەورەیی خواى گەورەى بۆ دەركەوێت.
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
[ الم (١) ] لەسەرەتای سوورەتی (بەقەرە) باسی ئەم پیتانەمان كرد كە لەسەرەتای هەندێك لە سوورەتەكاندا هاتوون.