ولنذيقنهم من العذاب الادنى دون العذاب الاكبر لعلهم يرجعون ٢١
وَلَنُذِيقَنَّهُم مِّنَ ٱلْعَذَابِ ٱلْأَدْنَىٰ دُونَ ٱلْعَذَابِ ٱلْأَكْبَرِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ٢١
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
3
[ وَلَنُذِيقَنَّهُمْ مِنَ الْعَذَابِ الْأَدْنَى دُونَ الْعَذَابِ الْأَكْبَرِ ] وه‌ به‌ دڵنیایی ئێمه‌ سزا نزیكه‌ كه‌مه‌كه‌ى دونیایان پێ ئه‌چێژین له‌ ده‌ردو نه‌خۆشى و به‌ڵاو موسیبه‌ت و وشكه‌ساڵى و گرانى و كوشتن و جێبه‌جێ كردنى سنورى خواو تێكشان له‌ جه‌نگدا كه‌ له‌ دونیا تووشیان ئه‌بێ جگه‌ له‌ سزا گه‌وره‌كه‌ كه‌ سزای ڕۆژی قیامه‌ته‌ [ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ (٢١) ] واته‌: له‌ دونیا كه‌ تووشی به‌ڵاو موسیبه‌ت و ناخۆشی و سزایان ئه‌كه‌ین به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌و ته‌وبه‌ بكه‌ن و ئیمان بێنن.