stay-on-track
create-my-goal
stay-on-track
create-my-goal
Iniciar sesión
Configuración
Iniciar sesión
Select an option
Al-Fátiha
Al-Báqara
Al-Imrán
An-Nisá
Al-Máida
Al-An’ám
Al-A’ráf
Al-Anfál
At-Táuba
Yúnus
Húd
Yúsuf
Ar-Ra’d
Ibrahím
Al-Híjr
An-Náhl
Al-Isrá
Al-Káhf
Máriam
Tá-Há
Al-Anbiyá
Al-Háy
Al-Múminún
An-Núr
Al-Furqán
Ash-Shuará
An-Náml
Al-Qásas
Al-Ánkabút
Ar-Rúm
Luqmán
As-Sáyda
Al-Ahzáb
Sábá'
Fátir
Yá-Sín
As-Sáffat
Sád
Az-Zúmar
Gáfir
Fussílat
Ash-Shurá
Az-Zújruf
Ad-Duján
Al-Yáziya
Al-Ahqáf
Mujámmad
Al-Fát(h)
Al-Húyurát
Qáf
Ad-Dzáriyát
At-Túr
An-Náyam
Al-Qámar
Ar-Rahmán
Al-Wáqi’a
Al-Hadíd
Al-Muyádila
Al-Hashr
Al-Mumtájana
As-Saff
Al-Yumua
Al-Munáfiqún
At-Tagábon
At-Talák
At-Tahrím
Al-Múlk
Al-Qálam
Al-Háqqa
Al-Ma’áriy
Núh
Al-Yinn
Al-Muzámmil
Al-Mudázir
Al-Qiyáma
Al-Insán
Al-Mursalát
An-Nabá
An-Názi’at
‘Abasa
At-Takwír
Al-Infitár
Al-Mutaffifín
Al-Inshiqák
Al-Burúy
At-Táriq
Al-A’lá
Al-Ghashiya
Al-Fáyr
Al-Bálad
Ash-Sháms
Al-Láyl
Ad-Duhá
Ash-Shárh
At-Tín
Al-Álaq
Al-Qádr
Al-Báyyina
Az-Zálzala
Al-Ádiyát
Al-Qári’a
At-Takázur
Al-Ásr
Al-Húmaza
Al-Fíl
Quráish
Al-Máun
Al-Káuzar
Al-Káfirún
An-Násr
Al-Másad
Al-Ij'lás
Al-Fálaq
An-Nás
Select an option
1
2
3
4
Select an option
العربية
English
বাংলা
русский
Kiswahili
Kurdî
اردو
Rebar Kurdish Tafsir
قل هو الله احد ١
قُلْ هُوَ ٱللَّهُ أَحَدٌ ١
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
3
سووره‌تی (ئیخڵاص) (واته: دڵسۆزى) سووره‌تێكى مه‌ككى¬یه‌و (٤) ئایه‌ته {فه‌زڵى سووره‌تى ئیخلآس} سووره‌تی ئیخڵاص یان (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) فه‌زڵی یه‌كجار زۆره‌و سووره‌تێكی زۆر گه‌وره‌یه هه‌ندێك له فه‌زڵه‌كانی باس بكه‌ین، پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- سریه‌یه‌كی نارد‌و پیاوێكی كرد به ئه‌میر به‌سه‌ر سریه‌كه‌وه كه ئه‌م پێشنوێژی بۆ هاوڕێكانی ئه‌كرد، له دوای هه‌موو سووره‌ته‌كان هه‌ر (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)ی ئه‌خوێند كاتێك كه گه‌ڕانه‌وه ئه‌وه‌یان بۆ پێغه‌مبه‌ر -
صلی الله علیه وسلم
- باس كرد پێغه‌مبه‌ر -
صلی الله علیه وسلم
- فه‌رمووی: پرسیاری لێ بكه‌ن بزانن بۆ وای كردووه، پرسیاریان لێی كرد ئه‌م پیاوه فه‌رمووی: ئه‌مه سیفه‌تی خوای گه‌وره‌یه‌و من پێم خۆشه بیخوێنم، پێغه‌مبه‌ر -
صلی الله علیه وسلم
- فه‌رمووی: هه‌واڵی پێ بده‌ن خوای گه‌وره خۆشی ئه‌وێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م سووره‌ته‌ی خۆش ئه‌وێ خوای گه‌وره خۆشی ئه‌وێ . وه پیاوێك له ئه‌نصاریه‌كان له مزگه‌وتی (قوبا)دا پێشنوێژی بۆ خه‌ڵكی ئه‌كرد هه‌ر سووره‌تێكی بخوێندایه له نوێژه‌كه‌دا (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)ی ئه‌خوێند تا ته‌واو ئه‌بوو، وه دواتر سووره‌تێكی تریشی ئه‌خوێند به‌رده‌وام له هه‌موو ڕكاتێكدا وای ئه‌كرد وتیان: باشه بۆ وا ئه‌كه‌ی ئایا وا ئه‌زانی ئه‌مه به‌س نیه؟ یان ئه‌وه‌تا ته‌نها ئه‌م سووره‌ته بخوێنه (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) یان یان سوورهتهكهی تر بخوێنه، بۆ ئه‌م سووره‌ته‌یش ئه‌خوێنیت و سووره‌تێكی تریش ئه‌خوێنی؟ وتی: من وازى لێ ناهێنم پێتان خۆشه وا پێشنوێژیتان بۆ ئه‌كه‌م، پێتان خۆش نیه پێشنوێژیتان بۆ ناكه‌م، به‌ڵام بینیان ئه‌م له هه‌موویان چاكتره پێیان ناخۆش بوو پێشنوێژیان بۆ نه‌كات و جگه له‌م پێشنوێژی بكات، به پێغه‌مبه‌ریان وت -
صلی الله علیه وسلم
- پێغه‌مبه‌ر -
صلی الله علیه وسلم
- فه‌رمووی: (فڵانه كه‌س بۆ وا ئه‌كه‌ی؟ بۆ به قسه‌ی هاوڕێكانت ناكه‌ی؟ چی وای لێ كردوویت به‌رده‌وام تۆ ئه‌م سووره‌ته له هه‌موو ڕكاتێكدا بخوێنی؟) وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- من ئه‌م سووره‌ته‌م خۆش ئه‌وێ، پێغه‌مبه‌ر -
صلی الله علیه وسلم
- فه‌رمووی: (خۆشوویستنت بۆ ئه‌م سووره‌ته ئه‌تخاته به‌هه‌شته‌وه)، واته: هه‌ر كه‌سێك سووره‌تی ئیخڵاصی خۆش بوێ به‌هۆی خۆشه‌ویستنی بۆ ئه‌و سووره‌ته ئه‌چێته به‌هه‌شت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باسی ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره‌ی تیایه، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر -
صلی الله علیه وسلم
- ئه‌یفه‌رموو: (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) سێیه‌كی قورئانه، واته: هه‌ر كه‌سێك جارێك (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) بخوێنێ وه‌ك ئه‌وه وایه كه سێیه‌كی قورئانی خوێندبێ، سێ جار بیخوێنێ وه‌ك ئه‌وه وایه كه هه‌موو قورئانی خه‌تم كردبێ. وه به‌صه‌حابه‌ی فه‌رموو ئایا یه‌كێك له ئێوه ناتوانن هه‌موو شه‌وێك سێیه‌كی قورئان بخوێنن؟ وتیان: كێ له ئێمه ئه‌توانێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر -
صلی الله علیه وسلم
- واته: هه‌موو شه‌وێك ده جوزئی قورئان بخوێنێ فه‌رمووی: (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) سێیه‌كی قورئانه . وه له فه‌رمووده‌یه‌كی تر هاتووه پێغه‌مبه‌ر -
صلی الله علیه وسلم
- فه‌رمووی: كۆببنه‌وه ئێستا من سێیه‌كی قورئانتان بۆ ئه‌خوێنمه‌وه كاتێك هاته ده‌ره‌وه (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)ی بۆ خوێندنه‌وه‌و فه‌رمووی: ئه‌مه سێیه‌كی قورئانه . وه هه‌ر كه‌سێك له شه‌و و ڕۆژێكدا ده جار (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) بخوێنێ به به‌رده‌وام خوای گه‌وره كۆشكێكی له به‌هه‌شتدا بۆ دروست ئه‌كات . هه‌ر بۆیه له‌به‌ر ئه‌م هه‌موو فه‌زڵه‌ی كه هه‌یه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- سووره‌تی ئیخڵاصی له‌گه‌ڵ (الكافرون) له دوو ڕكاتی دوای ته‌واف ده‌خوێند، كه‌سێك كه ته‌واف ئه‌كات حه‌وت جار به ده‌وری كه‌عبه‌ی پیرۆزدا دواتر سوننه‌ته دوو ڕكات نوێژ له پشت مه‌قامی ئیبڕاهیم بكات له‌و دوو ڕكاته سوننه‌ته‌دا سووڕه‌تی (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) و (قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ) بخوێنیت، وه له دوو ڕكاتی سوننه‌تى پێش نوێژی به‌یانی به‌هه‌مان شێوه ئه‌و دوو سووره‌ته‌ی ئه‌خوێند، وه له دوو ڕكاتی سوننه‌تی دوای نوێژی مه‌غریب به‌هه‌مان شێوه ئه‌و دوو سووره‌ته‌ی ئه‌خوێند، وه له ویتریشدا له ڕكاتی پێش كۆتایی (قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ)ی ئه‌خوێندو له ڕكاتی كۆتایشدا (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)ی ئه‌خوێند، وه له دوای هه‌موو نوێژه فه‌رزه‌كان پێغه‌مبه‌ر -
صلی الله علیه وسلم
- (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)ی ئه‌خوێند له‌گه‌ڵ (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ) و (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ) وه له زیكری به‌یانیان و ئێوارانیشدا سێ جار سێ جار (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)ی ئه‌خوێند له‌گه‌ڵ (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ) و (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ) وه له‌ناو جێگاشدا كه بخه‌وتایه فووی ئه‌كرده هه‌ردوو ده‌ستیدا وه (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) و (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ) و (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ)ی تیا ئه‌خوێندو ئه‌یهێنا به دهمو چاوی و له‌شی لای پێشه‌وه‌ی تا خواره‌وه سێ جار ئه‌مه‌ی دووباره ئه‌كرده‌وه، ئه‌مه هه‌ندێك له فه‌زڵی سووره‌تی ئیخڵاص . كافران وتیان: ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- نه‌سه‌بی خوایه‌كه‌ی خۆتمان پێ بڵێ؟ ئه‌م خوایه‌ی تۆ باوكی كێیه؟ خوای گه‌وره ئه‌م سووره‌ته‌ی دابه‌زاند: بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [
قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ (١)
] ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- پێیان بڵێ: خوای گه‌وره تاك و ته‌نهایه‌و هاوشێوه‌ی نیه.
Aleya siguiente