يا ايها الذين امنوا لا تتولوا قوما غضب الله عليهم قد ييسوا من الاخرة كما ييس الكفار من اصحاب القبور ١٣
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَوَلَّوْا۟ قَوْمًا غَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ قَدْ يَئِسُوا۟ مِنَ ٱلْـَٔاخِرَةِ كَمَا يَئِسَ ٱلْكُفَّارُ مِنْ أَصْحَـٰبِ ٱلْقُبُورِ ١٣
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
٣
خۆشنەویستنى كافران [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَوَلَّوْا قَوْمًا غَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ ] ئەی باوەڕداران ئێوە خۆشەویستی و پشتیوانى و سەرخستنتان بۆ كەسانێك دەرمەبڕن كە خوای گەورە غەزەبی لێ گرتوون كە بەتایبەتى جوولەكەن، وە بە گشتیش هەموو كافرانن [ قَدْ يَئِسُوا مِنَ الْآخِرَةِ ] ئەمانە بێ ئومێد بوونە لە پاداشتى ڕۆژی قیامەت لەبەر ئەوەی باوەڕیان بە زیندوو بوونەوە نییە [ كَمَا يَئِسَ الْكُفَّارُ مِنْ أَصْحَابِ الْقُبُورِ (١٣) ] چۆن كافران بێ ئومێد بوونە لە مردووەكانیان كە ئەڵێن: زیندوو بوونەوە نییەو مردووەكانمان زیندوو نابێتەوە، یان ناگەڕێنەوە بۆ ناومان, یاخود چۆن كافر كاتێك كە خۆی مردو سزای بینی ئەو كاتە تەواو بێ ئومێد ئەبێ لە گەڕانەوە بۆ دونیاو تەوبە كردن نییە، واتە: ئەوانە بەو شێوازە بێ ئومێدن، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (مومتەحەنە) والحمد لله.