اليوم احل لكم الطيبات وطعام الذين اوتوا الكتاب حل لكم وطعامكم حل لهم والمحصنات من المومنات والمحصنات من الذين اوتوا الكتاب من قبلكم اذا اتيتموهن اجورهن محصنين غير مسافحين ولا متخذي اخدان ومن يكفر بالايمان فقد حبط عمله وهو في الاخرة من الخاسرين ٥
ٱلْيَوْمَ أُحِلَّ لَكُمُ ٱلطَّيِّبَـٰتُ ۖ وَطَعَامُ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ حِلٌّۭ لَّكُمْ وَطَعَامُكُمْ حِلٌّۭ لَّهُمْ ۖ وَٱلْمُحْصَنَـٰتُ مِنَ ٱلْمُؤْمِنَـٰتِ وَٱلْمُحْصَنَـٰتُ مِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ مِن قَبْلِكُمْ إِذَآ ءَاتَيْتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ مُحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَـٰفِحِينَ وَلَا مُتَّخِذِىٓ أَخْدَانٍۢ ۗ وَمَن يَكْفُرْ بِٱلْإِيمَـٰنِ فَقَدْ حَبِطَ عَمَلُهُۥ وَهُوَ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ مِنَ ٱلْخَـٰسِرِينَ ٥
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
3
{سەربڕاوی ئەهلی كتاب حەڵاڵە بۆمان} [ الْيَوْمَ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ ] ئه‌مڕۆ هه‌موو خواردنێكی پاك و چاك و به‌تام بۆ ئێوه‌ حه‌ڵاڵ كراوه‌ [ وَطَعَامُ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حِلٌّ لَكُمْ ] (طَعَامُ) لێره‌ مه‌به‌ست پێی سه‌ربڕاوه‌ كه‌ (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: سه‌ربڕاوی ده‌ستی ئه‌هلی كتاب له‌ جووله‌كه‌و گاور بۆ ئێوه‌ حه‌ڵاڵه‌، به‌ڵام بت په‌رست و ئاگر په‌رست و كافرانی تر له‌ شیوعی و بێ دینه‌كانه‌ سه‌ربڕاوی ده‌ستى ئه‌وان حه‌رامه‌ [ وَطَعَامُكُمْ حِلٌّ لَهُمْ ] وه‌ خواردنی ئێوه‌ش بۆ ئه‌وان بۆ ئه‌هلی كتاب حه‌ڵاڵه‌و ده‌توانن سه‌ربڕاوى خۆتانیان پێ بده‌ن [ وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ الْمُؤْمِنَاتِ ] وه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ داوێن پاكن له‌ باوه‌ڕداران ئه‌وانیش بۆتان حه‌ڵاڵن كه‌ بیانهێنن [ وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلِكُمْ ] وه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ داوێن پاكانه‌ی كه‌ ئه‌هلی كتابن له‌ گاورو جووله‌كه‌ دروسته‌ ماره‌یان بكه‌ن، به‌ڵام حه‌رامه‌ ئافره‌تی كافر یان موشریك ماره‌ بكه‌ی، وه‌ دروست نیه‌ ئافره‌تی موسڵمان بدرێ به‌ ئه‌هلی كتابیش [ إِذَا آتَيْتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ ] ئه‌گه‌ر هاتوو ماره‌یه‌كانیان بده‌نێ [ مُحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَافِحِينَ ] وه‌ مه‌به‌ستتان له‌و ماره‌ كردنه‌ داوێن پاكی بێ نه‌ك زیناكردن و ئاشكراكردنی زینا، یاخود ده‌بێت پیاوانیش داوێن پاك بن و داوێن پیس و زیناكار نه‌بن [ وَلَا مُتَّخِذِي أَخْدَانٍ ] وه‌ نابێت دۆستتان هه‌بێت و له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی تردا ڕابوێرن [ وَمَنْ يَكْفُرْ بِالْإِيمَانِ فَقَدْ حَبِطَ عَمَلُهُ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك كوفر به‌ ئیمان بكات و كافر بێت ئه‌وه‌ كرده‌وه‌كانی به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه‌ [ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ (٥) ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تیش له‌ زه‌ره‌رمه‌ندانه‌.