۞ الم تر الى الذين تولوا قوما غضب الله عليهم ما هم منكم ولا منهم ويحلفون على الكذب وهم يعلمون ١٤
۞ أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ تَوَلَّوْا۟ قَوْمًا غَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيْهِم مَّا هُم مِّنكُمْ وَلَا مِنْهُمْ وَيَحْلِفُونَ عَلَى ٱلْكَذِبِ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ١٤
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
3
جولەكە خوا غەزەبى لێگرتوون [ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ تَوَلَّوْا قَوْمًا غَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مَا هُمْ مِنْكُمْ وَلَا مِنْهُمْ ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم ئایا نابینی كەسانێك كە مونافیقانن خۆشەویستی و دۆستایەتیان بۆ كەسانێك هەیە كە خوای گەورە غەزەبی لێ گرتوون كە جوولەكەن، واتە: مونافیق دۆستایەتیان بۆ جوولەكە هەیە كە مونافیقان نە لەگەڵ ئێوەدان وە نە لەگەڵ ئەوانیشدان [ وَيَحْلِفُونَ عَلَى الْكَذِبِ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (١٤) ] (ئیبنو عەبباس) دەفەرمێت: پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لەگەڵ چەند موسڵمانێك لە سێبەرى ژوورێك لە ژوورەكانى دانیشتبوو، فەرمووى: ئێستا كەسێك دێت بۆ لاتان بە چاوى شەیتان تەماشا دەكات، كە هات قسەى لەگەڵ مەكەن، پیاوێكى شین هات پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بانگى كردو پێى فەرموو: بۆچى تۆو فڵان و فڵان جوێن و تانەو تەشەرم لێدەدەن؟ ناوى چەند كەسێكى هێنا، ئەم پیاوە رۆیشت بانگى كردن ئەوانیش سوێندیان خواردو داواى لێبوردنیان كرد، خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند (الصحيح المُسنَد): وە بەدرۆ سوێند ئەخۆن و خۆیشیان ئەزانن كە درۆ ئەكەن.