{بیركردنەوە لە دروستكراوەكانی خوای گەورە}
[ إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ لَآيَاتٍ لِأُولِي الْأَلْبَابِ (١٩٠) ] به دڵنیایى له دروست كردنی ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كان و جیاوازی نێوان شه‌و و ڕۆژ له تاریكی و ڕووناكی و له كورتی و درێژی و له ساردی و گه‌رمی و له هێمنی و ئارامی و قه‌ره‌باڵغی ئه‌مانه هه‌مووی به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكران له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره بۆ كه‌سانێك كه خاوه‌نی عه‌قڵێكی ڕاست و ساغ و سه‌لیم و ته‌واو بن .