وليحملن اثقالهم واثقالا مع اثقالهم وليسالن يوم القيامة عما كانوا يفترون ١٣
وَلَيَحْمِلُنَّ أَثْقَالَهُمْ وَأَثْقَالًۭا مَّعَ أَثْقَالِهِمْ ۖ وَلَيُسْـَٔلُنَّ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ عَمَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ ١٣
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
3
[ وَلَيَحْمِلُنَّ أَثْقَالَهُمْ ] وە بەدڵنیایى ئەوان باری قورسی تاوانی سەرشانی خۆیان هەڵئەگرن [ وَأَثْقَالًا مَعَ أَثْقَالِهِمْ ] وە تاوانی ئەو كەسانەیش هەڵئەگرن كە ئەمان گومڕایان كردوون و لە ڕێگای ڕاست دەریان كردون بەبێ ئەوەی كە تاوان لەسەر ئەوان لاچێ و لە تاوانیان كەم بكات (ئەوانەى بانگەوازى خەڵكى دەكەن بۆ كوفرو بیدعەو تاوان و خەڵكى شوێنیان دەكەوێت ئەوا تاوانى خۆیان و خەڵكیش هەڵدەگرت بەبێ ئەوەى لە تاوانى خەڵكى كەم بكات) [ وَلَيُسْأَلُنَّ يَوْمَ الْقِيَامَةِ عَمَّا كَانُوا يَفْتَرُونَ (١٣) ] وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا بەدڵنیایى پرسیاریان لێ ئەكرێ لەو درۆیانەی كە هەڵیانبەستووە لە دونیادا.